وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەركرد و دەڵێت" ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیران دەست بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ دەكرێت".
بهگوێرهی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه كۆپیهكی دهست (سپی) كهوتووه و ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیانی کردوە و واژۆی فاتح محەمەد کاکە ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەتی لەسەرە باسی لەوەکردوە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی یەكی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستپێدەكات و نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی ١ی تەمووز كۆتایی دێت.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە: