وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە کە گوایە شوێنی هەڵگرتنی گەنمە بەمەبەست کردنی بە ئارد راست نیە و دورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیەوە نیە".
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە".
باس لەوەشکراوە، داواش لەسەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە و دووربکەونەوە لە ھەواڵی ناڕاست.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن عیراق، له سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله یه‌ك به 475 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله دوو به 400 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله سێ به 325 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.