ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر هەموو دنیا كاول ببێت، ئامادەنیم بڕۆم یەك فیشەك بەرەوڕووی پەكەكە بتەقێنم".
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیران مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە لە میانی وتارێكیدا رایگەیاند" هەر شتێك هەبێت ناكاتە ئەوەی ئێمە شەڕی لایەنێك بكەین و كوڕی خەڵك بە كوشت بدەین، لە پێناوی ئەوەی تورکیا ئافەرینمان بكات یان لایەنێكی عێراق یان دراوسێ ئافەرینمان بكات".
ئاماژەی بەوەشکرد" دەبێت هەموومان بچینە سەرشەقام و شەڕی براكوژیی حەرام بكەین، شەڕی پەكەكە حەرام بكەین، لەم كاتەدا شەڕی پەكەكە خەتەرێكی گەورەیە لەسەر میللتەكەمان".
جەختیشیكردەوە، دژی شەڕی پەكەكەم و لەبەردەم هاوسەرۆكانی یەكێتیدا وتوومە، ئەگەر هەموو دنیا كاول ببێت، من ئامادەنیم بڕۆم یەك فیشەك بەرەوڕووی پەكەكە بتەقێنم.