فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا ڕوونکردنەوە دەدات

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" هاکان تاش دەستگیرنەکراوە".

ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگای هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" هەواڵی دەستگیرکردنی هاکان تاش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا دوورە لە راستییەوە و هیچ کەسێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرنەکراوە".
 
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوو رۆژی رابردوودا گەشتی فڕۆکەخانەی ئەڵمانیایان بۆ هەولێر نەبووە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە کە، شەوی رابردوو هاکان تاش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپی "ئاشتییە"، کە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بڕیاربوو سەردانی لایەنەکانی باشوری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکات.


PM:04:27:12/06/2021