سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٣ی ٦ی ٢٠٢١ وەجبەیەکی تری چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشبکرێت.

لەوبارەیەوە سەعید عومەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاشكرایكردوە، سبەی یەكشەممە بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی ٢٠١٦ دابەش دەكرێت، كە پێشووتر گەنمیان ڕادەستی بنكەكانی كۆیە و ناو سایلۆی هەولێر، شەمامك، مەخموور، كردووە.

ڕاشیگەیاندووە" ئەوانەی لە هەر سێ شوێنی گردەڕەشە و گۆڕەپانی گردەڕەشە گەنمیان ڕادەست كردووە و پارەكانیان دەدرێ". 

باسی لەوەشکردووە، دەبێت جوتیاران سبەینێ یەکشەممە ١٣ی ٦ی ٢٠٢١ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بەمەستی وەرگرتنی چەکەکانیان.


PM:05:15:12/06/2021