ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ماوەیەكە تارمایی شەڕی كوردان باڵی كێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەركی هەموانە عەقڵ بكەینە حەكەم". 

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا کەلە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، شەڕ نیشانەی شكستی لایەنەكانە، بۆیە ئازا ئەوەنیە هەڕەشەی شەڕ بكا، بەڵكو ئازا ئەوەیە هونەری چارەسەری ئاشتییانە بەكاربهێنێ و خەمی نەڕشتنی دڵۆپێك خوێنی بێ.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەداخەوە ماوەیەكە تارمایی شەڕی كوردان باڵی كێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەركی هەموانە ئەقڵ بكەینە حەكەم، ‏بەڵێ بۆ ئاشتی و نەفرەت لەشەڕ.


AM:08:50:13/06/2021