"کورد بەشداری حکومەتی بەغدا ناکات"

‌پەرلەمانی عێراق
وتەبێژی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند " کورد بەشداری حکومەت ناکات ئەگەر مالکی سەرۆک وەزیران بێت".
موئەید تەیب رایگەیاند ئەوان چاوەڕوانی هاوپەیمانی نیشتمانی دەکەن بزانن کێ دەستنیشان دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتی" ئەوان بەشداری کابینەیەک ناکەن سەرۆک وەزیرانەکەی نوری مالکی بێت".
کوتلەی مواتن (ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی) لەزاری حەسەن ساریەوە رایگەیاند " دەوڵەتی یاسا جۆرە نەرمییەک پێشان دەدات بەرامبەر کشانەوەی مالکی، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بەغدا". وەک بە رۆژنامەی مەدای راگەیاندبوو.
حەسەن ساری دەڵێت" دەوڵەتی یاسا ٥ پاڵێوراو پێشنیار دەکات ئەوانیش؛ تاریق نەجم، حسین شەهرستانی، خزیر خزاعی، هادی عامری، فالع فەیاز"ن.
ئەو دەلێت " حکیم و سەدریش ٣ پاڵێوراو پێشنیار دەکەن؛ عادل عەبدول مەهدی، ئەحمەد چەلەبی، بەیان جەبر، لەگەڵ لیستە براوەکان بە تەوافق رێکدەکەون لەسەری".
ئایاد سامەرائیش لە سونەکان دەلێت" دەبێت سونەکان کۆبینەوە بۆ دەستمیشانکردنی پاڵێوراوێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان".



PM:05:39:27/06/2014