فلمی پەیکەری دڵ کە لە دەرهێنانی هونەرمەندی ناسراو شوان عەتوفە لە یوتوب بڵاوکرایەوە.
فلمی پەیکەری دڵ دوای نمایشکردنی لە سەرجەم پارێزگاکانی باشووری کوردستان رۆژی ١٢ ی حوزەیران لە هەژماری یوتوبی هونەرمەند هەڵوێست محەمەد کە پاڵەوانێکی فلمەکەیە بڵاوکرایەوە.
ئەم فلمە هەریەک نارین لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی رۆڵی سەرەكیان بینی دەرهێنەرەکەشی شوان عەتوفی هونەرمەند بوو، فلمەکە لە هەموو شارەکانی کوردستان نمایش کراو، بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.