یەكێتی ئاشتی هەورامی بەقۆرخكردنی بەنزین‌و نەوتی هەرێم تۆمەتبار دەكات

‌ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی، پەیامێك ئاڕاستەی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم دەكات‌و پێی دەڵێت "بە ڕاستی جێگای نائومێدی خەڵكی كوردستانی".
عزت صابر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كردووەو وێنەیەكی بۆ سپی میدیا ناردووە، بە ئاشتی هەورامی دەڵێت "بەنزین لە توركیاوە هاوردە مەكە، قۆرخی بەنزین و نەوتی كوردستان مەكە، كێشەكە چارەسەر بكە".

پەیامێك بۆ وەزیری سامانە سروشتیەكان
بە ڕاستی جێگای نائومێدی خەڵكی كوردستانی
٦ ساڵە كۆمپانیای كەرتی تایبەت داوات لێدەكات مۆڵەتی دانانی پاڵاوگەی پێببەخشیت و ڕازی نابیت و ئەوەش حاڵی خەڵكی كوردستان و خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی كوردستانە كە بە چاوی خۆت ئەیبینیت یان نایبینیت، دوو پاڵاوگەی گەورە لە كوردستان بەنزین دروست دەكات ئەو دووانەش هی تۆ نیە میراتی وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆیان ناردووی. 
پاڵاوگەی تر دابنێ و بەنزین لە توركیاوە هاوردە مەكە، قۆرخی بەنزین و نەوتی كوردستان مەكە، كێشەكە چارەسەر بكە.
د. عزت صابر اسماعیل
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان



AM:10:06:28/06/2014