یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و روسیا دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا لە جنێفی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا دەستیپێکرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە شاری جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیارە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەمریکا، رەوشی مافەکانی مرۆڤ، گرژیه‌كان لەسه‌ر ئه‌لێكس ناڤاڵنی، چەند پرسێکی دیکەی نێودەوڵەتیش تاوتوێ بکرێت.

شاندی رووسیا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی لەگەڵدایە، لەوانە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوە، یوری یوشاکۆف، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رووسیا، جێگری وەزیری دەرەوە دیمیتری پێسکۆف، گوتەبێژی کرملین، ئەلێکساندەر لابرێنکێڤ، نێردەی تایبەتی رووسیا بۆ پرسی سووریا، کۆزاکی نێردەی تایبەتی رووسیا بۆ ئۆکراینا.


PM:03:08:16/06/2021