بەبەرچاوی ئیدارەی پارێزگاکەوە ژمارەی چەکدارانی شیعە لەکەرکوک زیاد دەکەن

‌نمایشی سەربازی سووپای مەهدی لەکەرکوک - هەفتەی رابردوو
 لەهەفتەی رابردووە ژمارەی چکدارانی شیعە لە ناو شاری کەرکوک زیاد دەکەن، بەبێ ئەوەی ئیدارەی پاڕێزگاکە هیچ رێوشوێنێک لەدژیان بگرێتە بەر.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند کە شەوی ٢٧-٦ نزیکەی ٣٠٠ گەنجی شیعە لە تەلەعفەرەوە هاتوونەتە ناو شاری کەرکوکەوەو لەوێ چکدار دەکرێن، بەبێ ئەوەی پاریزگای شارەکەو دەزگا ئەمنییەکان هیچ رێگریەکیان بۆ دروستبکەن. 
پێشتریش چەند جارێک بەفرۆکە لەبەغداوە چەک بۆ میلیشیا شیعەکانی ئەو شارە هاتووەو هەفتەی رابردووش سووپای مەهدی لەو شارە نمایشێکی سەربازیکرد، هاتنی هەموو ئەم چکدارنە بۆ ئەو شارە بەبیناووی پاراستنی هاوڵاتیانی تورکمانی شیعەوەیە لە ناوچەکانی بەشیرو تازەو چەند شوێنێکی تر.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند هاتن و رێگا پێدانی پڕ چەککردنی شیعەکانی کەرکوک بۆ ئێستاو بۆ ئایندەش مەرستیدارە لەسەر کوردو ئیدارەی شارەکە.
سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات لە ئێستادا مەترسی هەیە کە کورد ببێتە بەشێک لەشەڕەکەو بکەوێتە بەر هێرشی راستەوخۆی چەکدارانی داعش، ئەو سەرچاوەیە بەدووری نەزانی کە تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردوو بەشێک بن لە پەرچەکرداری چەکدارەکانی داعش.
هەروەها سەرچاوەکەی پێیوایە بۆ ئایندە ئەگەر مەرتسی داعشیش نەمێنێت ئەم میلیشیانە کێشە بۆ کەرکوک دروست دەکەن بەتایبەتی لەو کاتەدا کە تۆ لەسەر کەرکوک بەراستەوخۆ دەکەویتە کێشەوە لەگەڵ بەغدا.
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە هێنانی گەنجانی شیعە لەشوێنەکانی تری عێراقەوە بۆ کەرکوک بە بیانوی ئەوەی کە بەرگری لەناوچە شعیە نشینەکان بکات، بیانویەکی لاوازە، چونکە زۆر شوێنی تری شیعە لەموسڵ وەک تەلەعفەر هەیە لە کەرکوکیش زیاتر تورکمانی لێیە، بەڵام بۆ لەو ناوچانە وەک موسڵ پێشمەرگە ناهێلێت هێچ لایەنێک میلیشیا دروستبکات، بەڵام ئیدارەی کەرکوک لەشوێنێکی وا حەساسدا رێگا دەدات میلیشیا دروستبکرێت.     

 



AM:10:16:28/06/2014