بەڕێوبەری تەندروستی کەموکوڕی گەورەی حکومەت بەرامبەر نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە ئاشکرا دەبێت


بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، کەموکوڕی گەورەی وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێم بەرامبەر نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە لە سلێمانی دەردەبڕێت  کە سێ رۆژە بەرامبەر کەموکوڕیەکانی حکومەت، خۆپیشاندان دەکەن.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "  شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە".

هەروەها وتیشی " هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی  تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها ٢%". 

ئەو لە درێژەی ئاشکراکردنی ئەو دۆخەی مرۆیەی نەخۆشەکان تیایدا دەژین، وتی " نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (٢٠) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ ٢١ ڕۆژ" .

ئەو زیاتری خستەڕوو وتی "خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە".

لە مەترسیترین زانیاریدا کە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئاشکرای کرد، دەڵێت " هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە".



PM:09:32:16/06/2021