تەندروستی هەولێر لەسەر ئەو كچەی كە بە حەپی قەڵەوی گیانی لەدەستدا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ههوڵهكان بهردهوامن زانینی هۆكاری مردن و لهههر ئهگهرێك سهرپێچیكاران روبهڕوی یاسا دهكرێنهوه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە" دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن (۱۹) نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر، باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێکی ئۆنلاینەوە کردراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.