شێخ نەهرۆ پشتگیری لە کاندیدە توندڕەوەکەی ئێران دەکات


شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەست لەهەڵبژاردنی ئێران وەردەدات و داوا لە دەروێشەکانی دەکات دەنگ بە کاندیدی توندڕەوی باڵێ پارێزەر لە ئێران رەئیسی بدەن.

لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ ی حوزەیران داوای لە دەروێش و خەلیفەکانی تەریقەتەکەی لە ئێران کرد، دەنگبدەن بە ئیبراهیم ڕەئیسی، کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.  
  
لە پەیامەکەدا دەشڵێت "ڕەئیسی ئەو کەسەیە کە دەتوانێت خزمەت بە سەرجەم گەلی ئێران بکات بە هەموو ڕەنگەکانەوە". 

شێخ نەهرۆ بە پێچەوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، کە ڕایگەیاند، "پشتگیری هیچ لایەنێک ناکەم و ئێمە پشتگیری ئەو لایەنە دەکەین کە میللەتەکەمان هەڵیدەبژیرێت."  

 پێشتر نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لە شێ‌ری قوم، ئەوەی بڵاوکردەوە کە عەلی سیستانی پشتیوانی هیچ یەکێک كاندیدانی سەرۆكایەتی ئێران ناكات.  

ئیبراهیم رەئیسی لە دایکووبی ١٩٦٠ مەشهدەو کەسێکی یاساییەو لە ئێستادا سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریە لە ئێران و سەر بە عەلی خامەنەئی رابەرو سەر بەباڵی کۆنەپارێزە.

بڕیارە سبەینێ هەینی ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سیانزەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و پێنج کاندید ڕکابەری دەکەن.  




PM:10:18:17/06/2021