کاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبەینێ لە گەڕەكێكی نوێ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری ناوچەی پیشەسازیی دوو (هوانە) دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەری (١١١) سبەینێ شه‌ممه پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ دەبەسرێت کە موتەفەریقەن و پێشتر بۆیان دانەنراوە، بۆیە له كاتژمێر (٦:٣٠ی به‌یانی تا ٢:٣٠ی پاش نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتییان خۆیان.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لە کاتى بوونى هەر کێشەیەکیش ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بە تیمەکانیانەوە بکەن.