" مووچەی پلە باڵاکان بۆ ٥٠% کەم کراوەتەوە "

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، مووچەی پلە باڵاکان ھەموار کراوەتەوە و بۆ ٥٠% کەم کراوەتەوە. 

حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" فۆڕم بەسەر پلە باڵاکاندا دابەش کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی مووچەیان و پێویستە ئەوانیش خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن و مووچەکەشیان ھەموار دەکرێتەوە کە خانەنشین دەبن، چونکە پێشتر ٨٠%ی مووچەیان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بۆ ٥٠% کەم کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای چاکسایدا ئەوە جێگیر کراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پلە باڵاکانیش ھەمووی ٥٠%ی مووچەیان پێ نادرێت، چونکە بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن دەبێت و ئەوەی خزمەتی لە ھەمووی زۆرتر بێت، ئەوکات مووچەی ٥٠%ی پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەکەی لە ٥٠%یش کەمتر دەبێت، چونکە چەند مەرجێک دیاری کراون و پێویستە ئەو مەرجانەیان تێدا بێت، ئەگەر نا ناتوانن ٥٠%یش وەرگرن. 


PM:12:51:19/06/2021