وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٦٠٨ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٢٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٨٣ هەزار و ٣٠٥ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٨٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ١١٤ كەسیان چاكبونەتەوە.