له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند" كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بووه و به‌م نزیكانه دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا كه دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت " لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی ٤٠٠ مێگاوات لە سێ هه‌زار و ٤٠٠ بۆ سێ هه‌زار مێگاوات نزمبووەوە.
لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووشە " هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بە رێژەی ٦٠٠ مێگاوات بەرز بووەوە. باسی له‌وه‌ش كردووه كه لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا ٣هه‌زار و ٨٠٠ مێگاوات بووە.
وەزارەتی کارەبا ئەوەش دەکات لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ چوار هه‌زار و 400 مێگاوات بەرزبووەوە.
لەگەڵ داواکردنی وەزارەتی کارەبا کە دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە كه کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتەوه ئاستی جاران.