ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گەیەنێت، ھێشتا ئەو بڕە پارەی بۆ ئاوی ماڵان دێتەوە، زۆرەو بارگرانیە بۆسەریان، دەشڵێت" بڕیارە بەمنزیکانە چارەسەری ڕیشەی بۆ پێوەری ئاوی ماڵان ڕابگەیەنین".
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تى" ھێشتا ئەو بڕە پارەی بۆ ئاوی ماڵان دێتەوە، زۆرەو بارگرانیە بۆسەر ھاوڵاتیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه" بڕیارە بەمنزیکانە چارەسەری ڕیشەی بۆ پێوەری ئاوی ماڵان ڕابگەیەنین، بەجۆرێک لەدانانی پێوەرو خوێندنەوەی پێوەر، بارگرانی دارایی لەسەر ھاوڵاتیان دروستنەبێت".
دابان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كردووه، دانانی 45 ھەزار دینار وەک زۆرترین ڕێژەی پارەی ئاو زۆرە، ھیوادارین وشکەساڵی‌و کەمئاوی، نەقۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری پێوەری ئاو کە لەکۆگاکاندان بەھاوڵاتی ساغبکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ھیچ سزایەک بۆ نەبەستنی پێوەر ھەژمار ناکرێت، سزاکان نایاساین‌و پاڵپشت نین بەھیچ دەقێکی یاسایی! بۆ قەرزی سەر ھاوڵاتیانیش، یان ھەر جۆرە ڕێکارو چارەسەرێکی تر، دەبێت لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان بێت نەک کۆمپانیاکان!.