وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە، خولی یەکەمی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی ١٢-ی ئامادەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٠ دەستپێدەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە خولی یەکەمی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە لەرۆژی  ٢٥ی تەمموز دەستپێدەکات و لە ١٨ی ئابیش دواین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمەی خوارەوە خشتەی ئەزمونە گشتییەکانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١:


PM:05:45:20/06/2021