عێراق.. ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٢٥ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٩٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٤٦٥ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٨٨٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار و ١٠٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:02:20/06/2021