کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

کەشناسی عێراق رایگەیاند " پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما کەمێک دابەزێت.  
  
ئەمڕۆ دوو شەممە دەستەی کەشناسی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت " کەشوهەوا لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بۆ ڕۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لەڕۆژی پێشووەوە، بەڵام ئاڕاستەکانی (با) بەرەو ڕووی باکووری خۆرئاوا لەسوکەوە خێرایەکەی بەرەو مامناوەند دەبێتەوە و ئاستی بینین لەنێوان (٨ بۆ ١٠)کیلۆمەتردا دەبێت".
  
کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە کەشوهەوا لەناوچەکانی باشوریشدا بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما بەرز دەبێت هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، بەڵام رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
  
کەشناسی عێڕاق پێشبینەکانی دەستەکە بۆ ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوودەکات و باس لەوە دەکات کە پلەکانی گەرمای کەشو هەوا کەمێک بەرزدەبێتەوە و لەچەند ناوچەکی باشوری وڵاتیش بەهۆی گەردەلولەوە ئاستی بینین لەنێوان ٣-٥ کیلۆمەتر دەبێت.



PM:04:05:21/06/2021