عێراق.. لە ٢٤ کاتیژمێردا ٢٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  25 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو، ٥ هەزار و ٢٣٥ تووشبووی نوێ تۆمار کراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌  ١ملیۆن و ٢٩٢وهەزار ٧٠٠ تووشبوو.
 
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " ٤ هەزار و ٧٧٦ توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه.

لە عێراق تا ئێستا ‌كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌  ٥٨٢ هەزار و ٢٣٧ ژەم.



PM:05:12:21/06/2021