وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا کرا

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢٠ی تەمووز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت".

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات" ڕۆژى دووشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١، ٩ی ڕۆژى وەستانى حاجیانە لەسەر کێوى عەرەفە و ڕۆژى ٢٠ی تەمووز جەژنى قوربانە". 

بەپێی ئەو پێشبینییە، ٢٧ ڕۆژى دیکە جەژنى قوربانە کە ڕۆژى سێشەممە ٢٠ی تەمووز دەستپێدەکات و چوار ڕۆژ دەخایەنێت.  

رۆژانی جەژن بەپێی شەریعەتی ئیسلام بەپێی پێوەری ساڵ و مانگی هیجری دەبێت و هەموو ساڵێک گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.


AM:12:18:22/06/2021