جێگری سەرۆكی هەرێم لەسەر ڕوداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

جێگری سەرۆکی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت" هێزەكانی ئاسایش تەقەیان لە كچەكەی من كردووە و ئەسڵەن دەبێت كچەكەی من سكاڵا تۆمار بكات". 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" روداوەكەی دوێنی شەوی رابردوو كۆتایی هاتوە و كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام خەڵكانێك دەیانەوێت گەورەی بكەن".

ئاماژەی بەوەشکرد" كچەكەی من تەقەی نەكردوە، ئەسڵەن ئەو دەبێت سكاڵا تۆمار بكات، بەڵام ئەگەر كچەكەم و تەنانەت خۆشم لەلایەن دادگاوە داوا بكرێین ئامادە دەبین، كەس لەسەرو یاساوە نیە".

جێگری سەرۆكی هەرێم باسی لەوەشکرد، كەسانێك دەیانەوێت كێشەكە گەورەتر بكەن و نان و پیازی پێوە بخۆن و بۆ مەرامی خۆیان بەكاری بهێنن. 


PM:01:20:22/06/2021