لەتیف شێخ مستەفا: شار کراوە بە ساحەی جەنگ

پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت" ئێستا نەک تەقەی خۆش بەلکو شار کراوە بەساحەی جەنگ ئای چ ڕۆژگاێکمان بینی بەدەست کوردەوە". 

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نووسینێکدا دەڵێت" پاڤێڵ تاڵەبانی ئەوە تاقیان کردیتەوە و زۆر بەخەستیش. پێشتر وتت ئەوەی کاری وابکات لێی قبول ناکەین ، فەرموو ئەوە ھێزی کۆماندۆ  ھێرشی کردۆتە سەر پۆلیس و ئاسایش، پێشتر وتبوت ھەرکەسێک شتی وابکات لێی قبوڵ ناکەین و با تاقیمان نەکەنەوە زەرەر دەکەن، فەرموو ئەوە عەرزو ئەوە گەز". 

باسی لەوەشکردووە، ئەوە کاتی نەوەتەکان بوو ئیزگە دەیویست ھەوالێکی خۆش پەخش بکات و دەشی وت تکایە کە ھەوالەکەمان پەخش کرد کەس تەقەی خۆشی نەکات دەنا سزا دەدرێت، ھەر کە ھەواڵەکەی خوێندەوە کەسێک کە ئەوکات خۆی کردبوو بە فەرماندەی ھێز لەنزیک ماڵی ئێمە لەجیاتی گولە کلاشینکۆف قازیفەی تەقاندو کەسیش « ...» نەگرت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا نەک تەقەی خۆش بەلکو شار کراوە بەساحەی جەنگ ئای چ ڕۆژگاێکمان بینی بەدەست کوردەوە، جاری پێشوو کوری مەکتەب سیاسی حمایەی باوکی بردبوە سەرخەلک، دەلێن ئەمجارە کچی مەکتەب سیاسی ھیزی باوکی بانگ کردوە بۆ پۆلیس، کوردو حوکمڕانی و مەیمون و قەبقاب. 


PM:02:12:22/06/2021