وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" ئهمڕۆ تهرمی هاوڵاتیهك گهیهندرایه نهخۆشخانهی فریاکەوتنی قەزایی چەمچەماڵ، کە بههۆی تهزوی كارهباوه گیانی لهدهستداوه".
لەو بارەیەوە د.شەریف رەحیم جێگری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی ( ڕ . ح . س ) کە پیشەی کرێکار بووە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".
باسی لەوەشکرد، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.