لەبارەی دەوامی فەرمانبەران وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بڕیاریدا دەوامی بەنۆرە نەهێڵێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئارستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەش و هۆبەکانی دیوانی وەزارەت کراوە تێیدا هاتووە، پێویستە فەرمانبەران پابەندی دەوامی رۆژانەبن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دەقی نوسراوەکە: