تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١١٢ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١ هه‌زار و ٥٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تا ئێستا سێ ملیۆن و ١٢٨ هه‌زارو ٣٩٥ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٨٣ هه‌زار و ٣٢٩ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا دوو ملیۆن و ٧٨٤ هه‌زار و ١٤ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.