به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنجشەممە و سبه‌ی هەینی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە، هاوکات ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی.