نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی نوسراوێكی خۆیەوە روونکردنەوە دەدات

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێكی خۆیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" نوسراوەكە تەنها كاركردنە بە ماددەكانی 40 و 41 لە پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان". 

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە نوسراومان ژمارە 1755 لە 22/06/2021) تایبەت بە سەردانیکردنی پڕۆژەکان لەلایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانەوە،

دەشڵێت" لێرەوە بۆ ھەمولایەکی ڕادەگەیەنین کە نوسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بە ماددەکانی 40 و 41 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتن بە دەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بە بڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو". 

PM:09:25:24/06/2021