سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت".
مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند" حکومەت تەمەنى ١٧ ساڵ نییە بەڵکو تەنها یەک ساڵە، ئەو حکومەتەمان قبوڵکرد بۆ پاراستنى خوێنى عێراقییەکان، لەکاتێکدا عێراق لەلێوارى شەڕى ناوخۆیی و دوو هێزى گەورەى ناوچەکە بوو".
باسی لەوەشکرد، حكومه‌ت چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركردوه و به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو به‌دوای دادپه‌روه‌ری و چه‌مكی ده‌وڵه‌تدا ده‌گه‌ڕێین كه عێراق پێویستی به‌بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، ئامانج لە هێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان فشار کردن بووە لە حکومەت، کۆدەنگى لایەنەکان هەبووە بۆ پشتیوانیکردنى حکومەت، بەڵام دواتر هەندێ لایەن پاشگەز بوونەتەوە.
کازمی لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکە جەختیشیکردەوە، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن رونه‌دات، رازی بووم به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئێستاش ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك ده‌بێت.
وتیشی" گەلی کورد گەلی ئێمەیە، پشکی هەرێممان خەرج نەکردووە، بەڵکو ئەو پاره‌یه‌ی دەینێرین پێشینەیە نه‌ك بودجە، پاره‌كه بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانه و ناكرێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه بن".