ڤیدیۆیەکی نوێی پەرواز حسێن بڵاودەکرێتەوە


گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان پەرواز حسێن کە هەمیشە بەردەوامە لە گۆڕینی ستایڵی خۆی، نویترین ڤیدیۆی بڵاودەکرێتەوە.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بەتەواوی رەنگی قژی گۆڕیووەو مایک ئەپ و میکیاژێکی مەیلەو سووری کردووەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و رووخساری تا رادەیەکی بەرچاو گۆڕدراوە.

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد



AM:11:49:25/06/2021