فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی كوردستانیش ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند" نوسراوهكهی سهرۆكی پهرلهمان جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەكی پەیڕەوی ناوخۆی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانن".
دهقی یاداشتهكهی فراكسیۆنی یهكێتی:
بەرێز/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ ناڕەزایی
سەبارەت بە نوسراوی بەرێزتان ژمارە ١٧٥٥/٤/٣ لە ٢٢-٦-٢٠٢١ کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و تایبەتە بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی پەرلەمانتار، بەدیاریکراویش ئەرکی بەدواداچوونی لیژنە ھەمیشەیەکانی پەرلەمان لەسەر پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتیی وەبەرھێنان، لە خوارەوە دیدو تێروانینی فراکسیۆنی سەوزی یەكێتی نیشتمانی کوردستانتان پێرادەگەیەنین:
یەکەم/ ئەم نوسراوە جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانین.
دووەم/ ئەم نووسراوە لەژێر ھەر پاساو و ناوێک دا کرابێت، تەواو ناپەیرەویی و نایاساییە، بۆیە داواکارین ھەرچی زووە نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و تێیدا ئەو نووسراوە هەڵبوەشێننەوە و کاری پێنەکەن .
سێیەم/ ئەگەر ھەر ھۆکار و پاساوێکتان ھەیە بۆ دەرکردنی ئەم نوسراوە، ئەو دەکرێت لەرێگای پێکھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیەوە، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردبکرێت و لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دا، سزای هەر ئەندامێك بدرێت، ئەگەر پێگەو ناوی پەرلەمان و پەرلەمانتاری بەخراپ بەکارھێنابێت، سەرەرای ئەوەی ئێمە دڵنیاین لە تەواوی ھەڤاڵانی فراکسیۆنەکەمان.
فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٥-٦-٢٠٢١