لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٧ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج هەزارو ٣٢٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٣٢٥  حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٥١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٣١٦ هەزار و ٤١٨ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ٣٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٢٢ هەزار و ٤٩٤ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:30:25/06/2021