پەخشی کەناڵی KNN دەستپێدەکاتەوە


یڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێ شەممە ٢٦ی حوزەیران پەخشی بەرنامەکانی کەناڵی (KNN) دەستپێبکاتەوە.

میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویان کردۆتەوە،
" لە هەنگاوی یەکەمدا لەسەر سیستمی ناوخۆیی و لە رێگای کۆمپانیاکانی تایبەت بە پەخشی ناوخۆیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە هەنگاوی دوەمیشدا وەک کەناڵێکی ئاسمانی لەسەر مانگی دەستکرد پەخشی خۆی دەکات".

 هەروەها هاتووە "پەخشی کەناڵی (KNN) لەسەر ئامێرەکانی میکس میدیا، ئێچ دی بۆکس، وەن بۆکس، ئای ستار وەردەگیرێت".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە کەناڵەکە وەک بەشێک لە دامەزراوەی میدیایی گۆڕان و هاوشانی رادیۆی دەنگی گۆڕان و سایتی ( KNN)، "بە دیدێکی نوێی میدیایی و کارکردن لەسەر پرەنسیپە نەگۆڕەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کار دەکات. 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە "کەناڵی(KNN) وەک هەمیشە مینبەری وتنی راستییەکان، پەنجەرەی بینینی کەموکوڕییەکان، جەختکردنەوە لە روماڵی میدیایی هاوسەنگ؛ بۆ خستنەڕوی چارەسەری راستەقینە بۆ کێشە و ئاریشەکان دەبێت".



PM:10:16:25/06/2021