زانیاری نوێ لەبارەی ئەو سێ مووشەكەی كە ئاڕاستەی سنووری پارێزگای هەولێر كران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی حوزەیران سێ موشەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر سنوری گوندی براغ بە دوری سێ كیلۆمەتر لە كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا لە هەولێر و موشەكێكیش لە گوندی سێوەلە بەر ماڵێك كەوتووە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانەکان، دوو هێرشی دیكەش كراوەتە سنوری دەربەندی گۆمەسەپان، بەڵام هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوە.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی هەڵنەگرتوە و نەزانراوە لە كوێوە ئاراستە كراون و چاوەڕوان دەكرێت هێزە ئەمنییەكان ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕووداوەكەوە بدەن.


AM:11:24:26/06/2021