ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر بەقەزاکردنی دوو ناحیە دەدات

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەن بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر بە قەزابوونی هەردوو شارەدێی بازیان و حاجی ئاوا دەدرێت". 

بەپێی نوسراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە واژووی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە و ئاراستەی سکرتێری ئەنجومەنەکەی کردوە، تیایدا کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی بۆ رۆژی سێشەممە ئاشکراکردوە و لەبڕگەی سێیەم و چوارەمدا رونیکردۆتەوە کە دەنگدان لەسەر بەقەزاکردنی بازیانی سەر بە قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی و حاجیاوای سەر بەقەزای رانیە دەدرێت.

ئەوەش هاتووە، دەنگ لەسەر گۆڕینی ناوی چەند گوندێک و دروستکردنی گوندی (کانی ئاسکان) دەدرێت.


PM:06:52:27/06/2021