ئەمشەو دووشەممە هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له دێره‌زور.
بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمشەو ژمارەیەک موشەک لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە ئاڕاستەی كێڵگه‌ی نه‌وتی (عومه‌ر) لە سنوری دێره‌زوری رۆژئاوای سوریا كرا، كه بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان چەند ئۆتۆمبێلێکی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌مریكا سووتاون و ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتەوە.