عێراق.. زیاتر لە پێنج هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٥٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٥٥٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٣٣٨ هەزار و ٦٠٤ كەس و لەوانە ١٧ هەزار و ١٥٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٩٧٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:13:29/06/2021