ئاوات شێخ جەناب بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بایکۆتی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناکات. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن وەزیری داراییەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانەوە رەخنەی لیگیرا و بە هۆکاری کێشە داراییەکان تۆمەتبارکرا. 


AM:11:49:30/06/2021