وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری رایده‌گه‌یه‌نێت" ره‌زامه‌ندی یۆنان وه‌رگیراوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له كتێبخانه‌ی نیشتمانی ئه‌و وڵاته".
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، له چوارچێوه‌ی كار و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تماندا و به‌هاوكاری دڵسۆزان، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی یۆنان وه‌رگرین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا وەزارەتەکە داوا له نوسه‌رانی كوردستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كتێبه‌كانیان به‌شێوه‌ی كتێب و به شێوه‌ی دیجیتاڵی له‌و كتێبخانه‌یه‌دا هه‌بن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی شاره‌كانیانه‌وه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كتێبه‌كانیان ڕه‌وانه بكه‌ن بۆمان به هه‌ردو شێوه‌ی كتێب یان له‌سه‌ر CD به دیجیتاڵی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناوه‌ڕۆكی ھه‌ر كتێبێك به‌دێڕ و نیوێك تا دو دێڕ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بنوسرێت و بخرێته ناو دو توێی كتێبه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ نوسه‌رانی كوردستان تا كتێبه‌كانیان له كتێبخانه‌ی وڵاتانی دنیادا بڵاوببنه‌وه.