ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دۆناڵد هنری رامسفێڵد، یەکێک لە ناسراوترین سیاسهتمهدار و بزنسمانی خانهنشینی ئهمهریكای گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد هنری رامسفێڵد وەزیری پێشووتری بەرگری واشنتن لەسەردەمی کابینەکەی جۆرج بۆشی کوڕ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
دۆناڵد هنری ڕامسفێڵد لەسەردەمی جۆرج بوشی كوڕدا ٢١ هەمین وەزیری بەرگری ئەمریكا بوو، دووجار پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریكای وەرگرتووە یەكەمجار لەساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٧٧ و جاری دووەمیش لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٦ وەزیری بەرگری ئەمریكا بووە.