نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ئۆپێک کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ ی تەموز نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی کەمێک بەرزدەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپێک و ئۆپێک پلاس کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت دەدەن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٤ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٤ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک و ئۆپێک پلاس گەر رێکبکەون لەسەر ئەو بڕەی دەیخەنە بازاڕەوە ئەو پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزتر بێتەوە. 



AM:08:43:01/07/2021