" فەمانبەر پارچە پارچە مەکە، نەوت لە چنگی کوڕانی بنەماڵە دەربهێنە "


ئەبوبەکر هەڵەدنی وەزیرە نوێکەی سامانە سروشتییەکان، دەڵێت "فـەرمـانـبـەر مـەکە بـە ١٠٠ پـارچـەوە بیرە نەوتەکان لەچنگی کوڕانی بنەماڵەکان دەربهێن!" .

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتار دەڵێت " پێشتر خارە ئاشتی هەورامی شینە درۆی زۆری بۆ کردین بەهاری هێنابوە چۆکان کەلەکۆتایی ٢٠١٥ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەگەیەنێتە یەک ملیۆن بەرمیل وبەگوتەی ئەو تاڵلانچیە گەورەیە پێویستمان بەبەغداد نامێنێ!".

لە درێژەی نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " بەڕێز وەزیری نەوت فەرمانبەر مەکە بەسەد پارچەوە .!بڕۆ بیرە نەوتەکان لەچنگی کوڕانی بنەماڵەکان دەربهێنە .! بڕۆ ڕێگا لەتەنکەرەکانی نەوت بگرە کەقافڵەیان گرتوە بۆ ووڵاتانی دراوسێ .! بڕۆ چوار پاڵاوگە دروست بکە وبیکە بە بەنزین بیدە بەمیلەتی خۆت نەک بینێری بۆعێراقی حەبیب!".

لە دانیشتنی رۆژی دوو شەممەی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە لێبڕینی مووچە، وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هەر کارمەندێک گەندەڵی بکات دەیکات بە سەد پارچەوە.



PM:02:03:01/07/2021