لە سلێمانی لەبەر سەرپێچی ١٢٦ شوێنی گەشتیار داخراون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری ٦ مانگی لیژنەکانی پشکنینی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاوکردەوەو ئاشکرای دەکات کە ١٢٦ شوێنی گەشتیاری داخراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیاندراوێدا کە دانەیەکی نێدراوە بۆ " سپی " هاتووە"لەماوەی ( ٦ ) مانگی ڕابردووی ئەمساڵ ، لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ( ٣٦٠٠ ) خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان لە شاری سلێمانی بەسەرکردوەتەوە ."

ئەوەش هاتووە " لەو سەردانە ئەنجامدراوانەی هاوکات بووە لە گەڵ تەواوی ڕۆژەکانی هەفتە ، لیژنەکان ( ١٢٦ )  شوێنی جیاوازیان  داخستوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ ( ٢١٣ ) خاوەنکار تۆمارکردوە" .

دەربارەی ئەو شوێنانەی باش و بێ سەرپێچین" وەک لە ئاماری ( ٦ ) مانگی پێشوی لیژنەکان ڕونکراوەتەوە ، ( ٤١٢ ) خاوەن مۆڵەت هیچ کەموکوڕیەکیان لە بەردەوامی کارەکانیان ئەنجامنەداوە" .

 لە راگەیاندراوەکەدا هاتووشە" هەروەک  ( ٩١٤ )  ئاگاداری پێشکەش کراوە بە مەبەستەکانی (تازەکردنەوەو، دەرهێنانی مۆڵەت ، بەرگری شارستانی ، کۆبونەوە )  کە سەرجەمیان لە پێناو جێبەجێکردنی باشتری مەرج و ڕێنمایەکان بووە" .

زیاتر لە  ( ١٤٠٠ )  خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری ، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی تۆمارکراوە و ئەرکی پشکنین و چاودێریان لە ئەستۆی لیژنەکانە .



PM:09:29:01/07/2021