هەولێر.. رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی لێکەوتەوە

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی تیژڕۆیی و پابەندن نەبوون بە یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆ لە ڕووداوێكدا لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا". 

فازڵ حاجى وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر(02:00)ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى( هەولێر _پیرمام) لە نزیک ئەکوا تارین، ئوتومبێلێکی جۆری (کامری) بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و دواى دەرچونی لەشەقام و سەرکەوتن بۆسەردورگەی ناوەند خۆی کێشا بەستونێکی کارەبادا و بناغە کۆنکریتیەکەوە لەژێر زەوی دەرهێنا.

ڕاشیگەیاندووە" لە ئاکامى ڕوداوەکەدا شوفێرەکە کە بەتەنیا بووە گیانیلەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە". 

فازڵ حاجى ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەیرکردنێک بۆ هەڵوەشانەوەی ئوتومبێلەکەو دەرهێنانی کۆنکرێتی ستونی کارەبایەکە، بەڵگەن لەسەر بڕی خێرایى ئوتومبێلەکە کە بووەتە هۆى ئەو کارەساتە.


AM:10:52:02/07/2021