دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و دەوروبەری خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر دژی نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. 

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی تەمووز ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەكانی دەوروبەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی ناحیەكەیان داخست و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن و داوای پێدانی بڕی پێویستی كارەبای نیشتیمانی دەکەن. 


PM:08:05:02/07/2021