گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵ لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

ئێوارەى ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە خنکانی کەسێکی لە بەنداوی سماقوڵی ڕاگەیاند.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵان لە ڕەگەزی نێر لە بەنداوی سماقوڵی بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکا و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا".

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن (٢٦) ساڵە، دانیشتووی هەولێری پێنجی حەسارۆکە و پیشە کاسب بووە. 


PM:09:30:02/07/2021