یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیەندرا


ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند" یەکەم ڕۆی جەژنی قوربان ڕۆژی سێ شەممە٢٠ ی تەمووزە.

محەمەد عودە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بینینی مانگ لە ١٩ی تەمووزدا لە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی  نابینرێت، لەو کاتەشدا بە تەلەسکۆب سەیر دەکرێت بەتایبەت لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپادا".

بەڕێوەبەری ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی، ئەوەشی راگەیاند" لەهەمان کاتدا بینینی مانگ لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باکور و باشور و ئەفریقا و زەریای هێمندا بە چاو نابینرێت و تەلەسکۆب بەکاردەهێنرێت، هەربۆیە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکانی جیهاندا ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٢٠ی تەمووز دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان".

دەشڵێت " لەهەمان کاتدا بینینی مانگ لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باکور و باشور و ئەفریقا و زەریای هێمندا بە چاو نابینرێت و تەلەسکۆب بەکاردەهێنرێت، هەربۆیە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکانی جیهاندا ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٢٠ی تەممووز دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان."

تا ئیستا هەندێک ناکۆکی هەیە لەنێوان ناوەندە ئاینییەکاندا و بەتەواوی وادەی یەکەم رۆژی جەژن یەکلایی نەبۆتەوە.



AM:11:51:03/07/2021